ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له لاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاری تاران، به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” ڕێزیان له یادی ئه‌و قوربانیه‌ی سه‌ركوتی ڕژیم گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئارمیتا، وێڕای گۆڵبارانكردنی مه‌زاره‌كه‌ی، یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان به‌رز نه‌رخاند. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه دروشمی “سوێند به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا كۆتایی”یان به‌رز كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بن.