لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی زیندانیی “ئیسماعیل نەبیزادە”، لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا و به‌ندكراوی سیاسیی خەڵکی پیرانشار بۆ زیندانی باز گۆڕدرا.
دوای تێپەڕابوونی ساڵێک و نۆ مانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی “ئیسماعیل نه‌بیزاده”، داواکاریی ئەو به‌ندكراوه سیاسییە بۆ زیندانی باز پەسەند كراوه و باقی حوكمەكەی لە دەرەوەی زیندان بەسەر دەبات. بەپێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی به دانانی وه‌سیقه‌ی پێنج ملیارد تمه‌نی له‌سه‌ر گۆڕانی حوكمی ئه‌و به‌ندكراوه ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه.