له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، چەند بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی کوردی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئهمنییه کردووه و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی ئیدارهی ئیتلاعاتی شاری سنە، له ڕێگای بانگهێشت كردن، کورتەنامە و تەلەفۆنەوە بەردەوام زەخت و گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵهی چالاكانی سیاسی ئهو شاره کە دەبێ کوڕ یان کچەکانیان کە ئەندامی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانن، بگەڕێنەوە بۆ ئێران. شایانی باسه مەئموورانی ئیتلاعاتی سنە بە بنەماڵەی چالاکانی سیاسییان وتووە، لە ئەگەری نەگەڕانەوەی کوڕ و کچەکانیان، ئەوان وەکوو بارمتە دەسبەسەر دەکرێن.