به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی وەکوو زۆربەی شوێنەکانی دیکەی کوردستان، ڕێگەیان بە خەڵک نەداوە به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به نه‌ورۆز بڕۆنە گوندەکانی “سێسێر و نستانێ”ی ناوچەی “ڕەبەت” و ” کارزان”ی سەر بە شاری ئیلام. له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی سوپای پاسداران به هاوكاری به‌كرێگیراوانی خۆجێیی به چه‌ند ئۆتۆمبێل و چه‌كی قورس هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئاواییه‌كانی “نه‌لوس”، ” ودیشه‌مس”، “باڵاگیر” و “حه‌سه‌ن نوورانی” سه‌ر به شاری شنۆ و هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك كردووه كه نابێت سروودی شۆڕشگێڕانه له بڵینگۆی مزگه‌وته‌كان بوترێته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێگاکانی هاتوچۆی ئەو چه‌ند گوندەیان داخستووه و تەنانەت ڕێگە بە خەڵک نادەن بۆ سەردانکردنیش بڕۆنە ئه‌و گوندانه. جێگای ئاماژەیە هەر ساڵ لە شاری “ڕەبەت” و گوندەکانی دەوروبەری جەژنی نەۆرۆز بە شکۆیەکی زۆرەوە بەڕێوە دەچێت بەڵام ڕێژیم بە ناردنی هێزی سەرکوتکەر ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئەو جەژنە دەکات