کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشار بۆ سەر خەڵکی ناڕازی گوندی “باشڵاخ”ی دیوانده‌ره‌ بەهۆی پشتیوانی لە کاسبکاران

گوشار بۆ سەر خەڵکی ناڕازی گوندی باشڵاخی دیوانده‌ره‌ بەهۆی پشتیوانی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ڕێژیم لە گوندی “باشڵاخ”ی سەر بە شاری دیواندەرە، هەڵیانکوتاوه‌ته‌ سەر ماشینی چەند کاسبکارێک و هەوڵیان داوه‌ کاڵاکانیان لێ زەوت بکەن کە لەگەڵ بەرنگاریی خەڵکی ئەو گوندە بەرەوڕوو بوونەته‌وه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، خەڵکی گوندی “باشڵاخ” بەرامبەر هێزەکانی ڕژیم وەستانەوە و بەشێک لە کاڵای ئەو کاسبکارانەیان لە چنگی هێزەکانی ڕێژیم دەرهێناوه‌. هێزەکانی ڕژیم کە هەڵوێستی خەڵکیان بینی، فیلمیان لە بەهاناهاتن و پشتیوانیی خەڵک لە کاسبکاران هەڵ گرت و ڕادەستی دادگای دیواندەرەیان کرد. دادگای دیواندەرە لەسەر سکاڵای پاسگای زەڕینەی هەوەتوو ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی خەرمانان، چەند کەسێک لە خەڵکی گوندی باشڵاخی بانگهێشت کرد و دوای لێپرسینه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی ئازادیان کردوون.