به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له گوندی “حاجی ئاوا”ی “چۆمی “جه‌خه‌توو”ی سه‌ر به شاری بۆكان، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانیان كردووه و گوشاریان بۆ هێناون هاوكاریان بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی توندی بنه‌ماڵه‌كان بهڕهڕووبوونهتهوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم لەو سەردانەدا هەندێک پێداویستیی وەکوو خواردنیان بۆ ئەو بنەماڵانە بردووە و دا‌واشیان لێکردوون کە ڕێگە بدەن ناوی ڕۆڵه‌كانیان وەکوو شەهیدی کۆماری ئیسلامی تۆمار بکرێن. ئەو کارەی ڕێژیم ناڕزایەتیی بنەماڵەی گیابهختكردووان و خەڵکی ئەو ناوچەیەی لێ کەوتۆتەوە و پیلانەکەی ڕژیمیان پووچەڵ کردووەتەوە.