به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گوشارێكی زۆریان هێناوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه تلگرامییه‌كان له شاره‌كانی “شنۆ“، “ماكۆ“، “سه‌ڵماس“، “پیرانشار“، “سه‌رده‌شت“، “بانه“، “سه‌وڵاوا“، “پاوه” و “نه‌وسوود” كه نابێت هه‌واڵی سه‌رباره‌ت به كوشتن و برینداركردنی كۆڵبه‌ران بڵاوكه‌نه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه تلگرامییه‌كان كردووه و گوشاریان بۆ هێناون كه هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به كوشتن و برینداركردنی كۆڵبه‌ران بڵاو نه‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕۆژ نییه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆڵبه‌ران نه‌كه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانی خۆیان یان ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان نه‌ده‌ن.