کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گوشاریان خستۆته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی سێ كه‌س له‌ گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ شاره‌كانی بۆكان و پیرانشار بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌خد و وه‌سیقه‌ی قورس دابنێن تاكوو ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی دوو گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازای شاری بۆكان به‌ناوه‌كانی “سۆله‌یمان شوكری” و “سه‌عدی شاهرۆخی فه‌ڕ” هێناوه‌ تاكوو پاره‌ی نه‌خد و وه‌سیقه‌ی قورس دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار له‌ماوه‌ی ده‌ ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین جار بنه‌ماڵه‌ی “كاروان قادرشوكری” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی گیان به‌ختكردوویان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌یان پێ واژۆ بكه‌ن به‌ڵام باوكی ناوبراو ئه‌و داواكارییانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌ و به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی قورسیان لێكردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “ئیره‌ج محه‌ممه‌دزاده‌” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی جوانڕۆ

-

له‌قاودانی جه‌نایه‌تی ڕژیم له‌لایه‌ن باوكی “بامشاد سوله‌یمانی” له‌ ئیلام

-

ئیدانه‌كردنی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان

-

بێبه‌شكردنی “كه‌ماڵ لوتفی” له‌ چاپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی

-

تۆپبارانی به‌رده‌وامی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیا

-