به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوشاریان بۆ قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان هاوردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بكه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌وه قوتابیانیان خستووه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وی ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوكیان وه‌ربگرن و له ڕێپێوانی ڕۆژ ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ناسراو به ڕۆژی قوتابی به‌شداری بكه‌ن. به‌وته‌ی هاووڵاتییان ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌ده‌یان منداڵی له ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا كوشتووه و ئێستا ئه‌یه‌وێت له ڕۆژی قوتابیدا شانۆیه‌ك به‌ڕێوه به‌رێت بۆ ئه‌وی نیشانی بدات خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ ماوه و ناڕازیانی سه‌ر شه‌قام كه‌سانی سه‌ر به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن.