کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه‌ تلگرامییه‌كان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گوشارێكی زۆریان هێناوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه‌ تلگرامییه‌كان له‌ شاره‌كانی “شنۆ“، “ماكۆ“، “سه‌ڵماس“، “پیرانشار“، “سه‌رده‌شت“، “بانه‌“، “سه‌وڵاوا“، “پاوه‌” و “نه‌وسوود” كه نابێت هه‌واڵی سه‌رباره‌ت به‌ كوشتن و برینداركردنی كۆڵبه‌ران بڵاوكه‌نه‌وه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه‌ تلگرامییه‌كان كردووه‌ و گوشاریان بۆ هێناون كه‌ هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ كوشتن و برینداركردنی كۆڵبه‌ران بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕۆژ نییه‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆڵبه‌ران نه‌كه‌نه‌ ئامانجی هێرشه‌كانی خۆیان یان ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان نه‌ده‌ن.