کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر بازاڕیانی جوانڕۆ

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر بازاڕیانی جوانڕۆ 2

بازاڕیانی شاری جوانڕۆ و بەتایبەتی بازاڕچەی سنووریی ئەو شارە، لەژێر گوشاری لە ڕادەبەدەری ناوەندە ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیمدان و به‌رده‌وام دووكانه‌كانیان داده‌خه‌ن و داوای پاره‌یان لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پۆلۆمپه‌كه‌ی بشكێنن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوەندە ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیم بەشێکی زۆری بازاڕی سنووری شاری جوانڕۆیان بەمەبەستی وەرگرتنی بڕە پارەی ٥ میلیۆن تمەن وه‌كوو سزا و بەڵێننامەی نووسراو خستۆته‌ ژێر گوشاره‌وه‌. بەوتەی بازاڕیان، سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر تەختەکردنی دوکانەکانیان، كاسبكاران ڕەدیان کردۆتەوە کە هیچ پارەیەک وەکوو سزا بە حکومەت بدەن یاخود بەڵێننامەی ئامانجداریان بۆ واژۆ بکەن.