کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد بۆ سه‌ر كاسبكارانی ئه‌و شاره‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد گوشاریان بۆ بازاڕیانی ئه‌و شاره‌ هاورد تا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كه‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و هاوڕێكانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، دووكانه‌كانیان دابخه‌ن.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، هێلیكۆپته‌ری هه‌ڵگری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری به‌ هۆكارێكی نادیار له‌ به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری وه‌رزه‌قان كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێك له‌ شایی و خۆشی له‌ نێوان بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران و كوردستان ساز كرد. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر بڕیاری داوه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ مه‌راسمی پرسه‌ی ڕه‌ئیسی جه‌لاد و هاوڕێكانی به‌ڕێوه‌ ببات، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ ته‌واوی شه‌قام و مه‌یدانی شاره‌ گه‌وره‌كانی كوردستان و ئێران هێزی سه‌ركوتی جێگیر كردووه‌ تاكوو له‌ ئاهه‌نگ گێڕانی خه‌ڵك ڕێگری بكات. له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان گوشاریان خستۆته‌ سه‌ر بازاڕیان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون تاكوو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دووكانه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-