له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌كرێگیراوانی ڕژیم لە شاری قوروە، گوشارەکانیان بۆ سەر بنەماڵەی “عارف نادری”، لە ڕێگەی هەڕەشەی زمانییه‌وه زیاد کردووە و ئاسایشی دەروونیان بۆ دایک و خوشکەکانی ناوبراو نه‌هێشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مەحبووبە عەباسی”، دایکی “عارف نادری”، به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و هه‌ڕه‌شه و گۆڕه‌شانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات، بڕیاری تۆماركردنی سكاڵای دژی تاوانباران دركردووه. پێشتر و ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ، “ئامیار فەتحوڵڵاهی”، خوێندکار و خوشکەزای “عارف نادری”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر و دوای گواستنەوەی بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەشکەنجە درا به جۆرێك كه تووشی خوێنبه‌ربوونی گورچیله ببوو. “عارف نادری”، ڕۆژنامەوان، چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ئەندامی پێشووی شۆرای شاری قوروە چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانەوە ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو.