به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “میلاد سه‌عیدیان جو” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و باوكی هه‌میشه زیندوو “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه مراسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “كیان پیرفه‌له‌ك” و “میلاد سه‌عیدیان جو” له شاری ئیزه و له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌عیدیان جو پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له گۆڕستانی ئیزه، له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتومبێله‌كانیاندا گیرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه باوكی “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئیسفه‌هان، ڕۆژی ڕابردوو و یه‌ك ڕۆژ پێش ساڵه‌وه‌گه‌ڕه‌ی كچكه‌ی، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا.