دوای لە سێدارەدانی قاسم ئابەستە، ئیتلاعات بە شێوەی جیاواز بۆ ڕێوڕەسمی پرسە و ماتەمینی ناوبراو بنەماڵەكەیان خستۆته ژێر گوشار.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای لەسێدارەدانی “قاسم ئابەستە”، هەڕەشە لە بنەماڵەکەی کراوە کە ڕێوڕەسمی بۆ نەگرن. کاتێک بنەماڵەکەی تەرمەکەیان وەرگرته‌ووه، هەموو ڕێگاکان و ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاری مهاباد پڕ لە ئۆتۆمبێلی سپا و هێزە تایبەتەکان بوون. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئیتلاعاتی هەوڵی ڕفاندنی تەرمەكەیان داوە، بەڵام بنەماڵه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره ڕێگه‌یان پێنەداون. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌ش به‌ندكراوی دیكه‌ی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی “داوود عه‌بدوڵاهی”، “فه‌رهاد سه‌لیمی”، “ئه‌نوه‌ر خزری”، “خوسره‌و به‌شاره‌ت”، “ئه‌یووب كه‌ریمی” و “كامران شێخه” كه له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی كوشتنی مه‌لایێکی حكوومه‌تی و کارمه‌ندێکی هێزی ئینتزامی له ساڵی ٨٧ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره.