به‌پێ ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی زیندانی زابۆل پاش هێر‌شی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی چه‌كدارانی جه‌یشولعه‌دل، گوشارێكی زۆیان بۆ به‌ندكراوانی سونه‌مه‌زهه‌بی ئه‌و زیندانه هاوردووه و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادستانی، دادگای زابۆل و قازی چاو‌دێر ئاگاداری دۆخی به‌ندكراوانی زیندانی ئه‌و شاره‌ن و زۆر جار خۆیانیش بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان ده‌كه‌ن و ڕێگه له ئازادییان ده‌گرن. كاتێك بنه‌ماڵه‌كان سه‌ردانی ئازیزانیان ده‌كه‌ن، جنێویان پێ ده‌ده‌ن و ڕێگه ناده‌ن چاویان به ڕۆڵه‌كانیان بكه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی سونه مه‌زهه‌ب له خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش ده‌كرێن و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانیان ناكرێن.