به وته‌ی چالاكانی خوێندكاری، ده‌روازه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زانكۆكانی ئێران به دوو به‌شی ژنانه و پیاوانه دابه‌ش كراوه و ژنانی به‌سیجی به چارشێوه ڕێگه له كچانی خوێندكار ده‌گرن و ئازاریان ده‌ده‌ن.
زیاتر له یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی”دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی سیسته‌می سه‌ركوتی له زانكۆكاندا چڕتر كردووه و گه‌شتی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی به‌رده‌وام له نێو مه‌حه‌وه‌تی زانكۆكاندا ده‌سووڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها حیجاببانه‌كانی ژن ئازاری كچانی خوێندكار ده‌ده‌ن. وێڕای ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئه‌منیه‌تیه‌ی به‌سه‌ر زانكۆكاندا زاڵ كراوه، خوێندكاران به شێوازی جۆراوجۆر درێژه به خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ئه‌ده‌ن.