کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گوشاری حكوومه‌ت بۆ سەر پەرستارانی نارازی لە نەخۆشخانەی شەریعەتی کەرەج

گوشاری حكوومه‌ت بۆ سەر پەرستارانی نارازی لە نەخۆشخانەی شەریعەتی

بەرپرسانی نەخۆشخانەی شەریعەتی کەرەج گوشاریان خستووه‌ته‌ سەر ئەو پەرستارانەی کە لە ناڕەزایەتییه‌كان دا بەشدار بوون و ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كردووه‌.

بە پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نەخۆشخانەی شەریعەتی کەرەج ڕێژەی تەعرەفەی مانگانەی ئەو پەرستارانە كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداریان كردبوو کەم کردووه‌ و به‌ڵێن و واژۆیان لیان وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ له‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمان دا به‌شداری نه‌كه‌ن.