به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، وێڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “حه‌نانه كیا”، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دایك و باوكی “حه‌نانه كیا” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئامول، هه‌ر ڕۆژ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ڕۆحی دان. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زۆرتری “وه‌حید كیا” و “مه‌عسوومه ئازه‌ری” دایك و باوكی حه‌نانه، ورده‌كارییه‌كانی چوونیه‌تی كوشتنی كچه‌كه‌یان بۆ باس ئه‌كه‌ن.