به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌ریوان له هه‌وڵێكی بێشه‌رمانه گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان هێناوه تاكوو ١٥٠ هه‌زار تمه‌ن بۆ كڕینی چارشێو بۆ منداڵه‌كانیان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له مه‌راسمی حكوومه‌تی ته‌رخان بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌ریوان له كۆبوونه‌ویه‌كدا بڕیاریان داوه كچانی قوتابی به زۆره‌ملێ له مه‌راسمی جێژی “ته‌كلیف”دا به‌شدار بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان هاوردووه تاكوو ١٥٠ هه‌زار تمه‌ن بۆ كڕینی چارشێو په‌رداخت بكه‌ن تاكوو ڕۆڵه‌كایان له مه‌راسمی حكوومه‌تی سروودی “سڵاو فه‌رمانده” بڵێنه‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، كۆماری ئیسلامی پێنج ده‌یه‌یه كه بۆ سه‌پاندنی ئایدۆلۆژی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خۆی به‌سه‌ر خوێندكارانی زانكۆ و قوتابیاندا ملیۆنان دۆلار هه‌زینه‌ی كردووه و ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌زینه‌ی مه‌راسمه‌كانی له گیرفانی خه‌ڵك دابین بكات.