کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوزارشێک سەبارەت بە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە لە شاری بۆکان

برگزاری مراسم روز کومه له در فنلاند 660x330 1

ڕێکەوتی ٢٣ی رێبەندان لە لایەن کۆمەڵێک لە هەڵسووڕاوان و لایەنگرانی کۆمەڵە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری بۆکان ڕێوڕەسمێکی شکۆدار و بە گڕوتین تر لە ساڵانی پێشوو بە بۆنەی رێز گرتن لە ٢٦ی رێبەندان یادی چل و سێ ساڵەی ئاشکرابوونی مەوجوودیەتی کۆمەڵە بەرێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە سرودی ئەنترناسۆناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستی پێکرد. دواتر دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی هاوڕێ حەمە حوسەینی کەریمی و سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و سۆسیالیسم راگیرا و  پاشان چەند کەسێک لە بەشدار بووان سەبارەت بە هەل و مەرجی ناوچەکە و  ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، هەروەها مێژوی پڕلە شانازی کۆمەڵە و ئەرکەکانی سەرشانی هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە هەلومەرجی ئێستادا قسەوباسێکیان پێشکەش کرد.
دواتر بۆ جارێکی تر لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرجەم بەشداربووان وێڕای بە ئەرێنی زانینی بڕیاری بەڕێوەبردنی کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە، پشتیوانی خۆیان لە پەسەند کراوەکانی ئەو کۆنگرەیە دوپاتکردەوە.
سەرەنجام ڕێوڕەسمەکە لە کەشێکی سەمیمی و هاوڕێیانەدا کۆتایی پێهات.