ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، نێگار ده‌باغی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری ته‌ورێز، به فه‌رمانی دادستانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیی ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نێگار ده‌باغی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئه‌منییه‌تی وڵات”، “بێڕزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” و “ته‌بلیغی دژ نیزام”، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ جارێكی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، به‌ڵام پاش ئازادی له گرته ویدیۆیێك دا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كرا، با خه‌ڵك بزانن كه هیچ نه‌خۆشییه‌كی نییه و ته‌ندرووسته.