کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنەوەی ٤ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بۆ زیندانی ناوەندیی سنە

گواستنەوەی ٤ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بۆ زیندانی ناوەندیی سنە 2

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی مانگی ڕێبەندان، چوار هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “زانکۆ مەسعوودی”، “محەمەد فەدەوی”، “محەمەد مەهجور” و “ڕەحمەتوڵڵا سالحیان یازی بەلاغی” لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو چوار هاوڵاتیە لە ماوەی دەستبەسەر بوونیاندا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە مافی “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان” بێبەری کراون. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هێچ زانیاریەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ ئەو هاوڵاتیانە، لە بەردەستدا نییە.