ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی ڕێبەندان، ماموستایەکی زمانی کوردی بەناوی “کەیوان مینوویی” خەڵکی ئاوایی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، پاش لێپرسینەوەی بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە زیندانەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە دەگوازرێتەوە و دەستیش بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی تایبەتی ئەو هاووڵاتیەدا دەگرن. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی “کەیوان” کراوە لەبەردەستدا نییە.