ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، “سەکینە پەروانە”، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی قووچانی سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، کە ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش بۆ جاری دووهه‌م دەستبەسەر کرابوو، بۆ زیندانی “وەکیل ئاباد”ی مەشهەد گوازرایه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە، ١۵ی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ “سەکینە پەروانە”، بەندکراوی سیاسیی پێشوو پاش ئەوەی کە لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەشهەدهوه بانگهێشت كرا، دەستبەسەر و بۆ بەندی ۵ی زیندانی “وه‌كیل ئابادی” مەشهەد گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژه‌یه كه “سه‌كینه په‌روانه” پێنج ساڵ له‌وه‌پێش لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە لە سنووری ماکۆ ڕادەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کرا و پاش ماوه‌یه‌ك لێێپرسینهوه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوو.