ڕۆژی پێنجشەممە، سێ زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی “سیروان حوسێنیئەسڵ“، “سلێمان حوسێنیئەسڵ” و “نایب عەسکەری” لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرانەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: “سیروان و سامان حوسێنیئەسڵ” ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار بەهۆی هێرشی هێزەکانی گادری تایبەتی زیندانی ورمێ بۆ بەندی ١٠ی ئەو زیندانە، بە توندی بریندار ببوونە. بەپێی زانیاریەکان ئەو سێ زیندانییە بەمەبەستی ترساندن و دۆسییەسازی ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون. شایانی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزەکانی گاردی تایبەتی زیندانی ورمێ، هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانییانی سیاسی و بە بەکاربردنی توندوتیژی، سەرجەم زیندانیانی ئەو بەندەیان بۆ بەندی سەرووئەمنییەتی گواستەوە.