ڕۆژی پێنجشەمە ٥ی مانگی ڕەشەممە، “سوهەیلا حێجاب” پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی و خەڵکی کرماشان، لە زیندانی ناوەندی ئهو شاره، دوای تێکچوونی باری تەندروستیی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بردراوەتە دەرەوەی ئەو زیندان.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، پاش ئەوەی کە ئەم زیندانییە سیاسییە و ١٣ زیندانی دیکە لە بەشی ژنان تووشی ڤیرۆسی کۆرۆنا بوون، ناوبراو گەیاندراوەتە بێهداری زیندان و دوای ئەوەی لەلایەن چەند زیندانییەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە، بەرپرسانی زیندانەکە ڕایانگەیاندووە کە، ئەو چالاکوانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان کراوە.
“سوهەیلا حێجاب” لە ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی کردنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١٨ ساڵ زیندان مەحکووم کرا کە بە چالاک کردنی مادەی ١٣٤، ئەگەری جێبەجێێکردنی ماوەی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری هەیە.