کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنەوەی “زەمانە زێویە” بۆ بەندی گشتیی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە

گواستنەوەی زەمانە زێویە بۆ بەندی گشتیی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی مانگی ڕەشەممە، “زەمانە زێویە” چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز دوای یەک مانگ ڕاگیران لە زیندانی ئەمنی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندی گشتیی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ناسراو بە بەندی ژنانی زیندانی ئەو شارە، گوازرایەوە.
لە لایەکی دیکەوە، “کاوە ڕەشید زادە”، هاوژینی “زەمانە زێویە” کە ئەویش دەستبەسەر کرابوو ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی مانگی ڕەشەممە، دوای دوو حەفتە ڕاگیران لە زیندانی ئەمنی ئیدارەی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا. جێگای ئاماژەیە “زەمانە زێویە ” خاوەن بڕوانامەی لیسانسی ماف ناسی پەیامی نووری شاری سەقز، ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی ڕێبەندانی ئەم ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.