کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی زەردەشت ئەحمەدی‌ڕاغب بەهۆی تێکچوونی باری جەستەیی بۆ نەخۆشخانە

گواستنەوەی زەردەشت ئەحمەدی‌ڕاغب بەهۆی تێکچوونی باری جەستەیی بۆ نەخۆشخانە

زەردەشت ئەحمەدی‌ڕاغب، بەندکراوی سیاسی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج، بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی لەبەر مانگرتنەکەی، بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە بەرامبەر بوختان و ئازاری ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستی بە مانگرتن کردبوو، سەرەڕای ئەوەی بەدەست نەخۆشییەکانی وەک فتق و ئارترۆزی ئەژنۆوە دەناڵێنێت، بەڵام تا ئێستا دەسەڵات ڕێگریان لێکردووە کە چارەسەریی پزیشکی تایبەت وەربگرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکرێت.