x
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، “حامد قەرهئوغلانی” و “فەرزاد سامانی” دوو خوێندکاری بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ لە ژێر گوشاری هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان بۆ بەندی ئه‌منییه‌تی ئه‌و بەندیخانەیه ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، لە ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ئه‌مساڵه‌وه، ئەم دوو خوێندکارە بەندکراوە لەگەڵ بەندکراوانی دیکەی بەندیخانەدا کەوتوونەتە بەر هێرش و لێدانی هێزه ئه‌منییه‌كان و لەو کاتەوە ئەم دوو بەندکراوەیان لە ژووری تاکەکەسیی ڕاگرتووە و ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان بۆ بەندی ئه‌منییه‌تی زیندان ڕاگواستووه.