له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “محەممەد شەمس” لاوی خەڵکی خۆی کە ٧ مانگ له‌وه‌پێش لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری ساری لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرابوو، لە زیندانی “ساری”یه‌وه بۆ بەندیخانەی بابول گوازراوەتەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محەممەد شەمس” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ناوچەی “کۆتۆل”ی سەر بە شاری خۆی، هەنووکە حەوتەمین مانگی ماوەی دەستبەسەربوونی خۆی لە بەندیخانەی بابول تێپەڕ دەکات. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ساریه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا بوو به‌ڵام دواتر ئه‌و سزایه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ به‌ندكران كه‌م كرایه‌وه.