کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی بێهنام مەحموودی بۆ بەشی تاوانە مەترسیدارەکانی زیندانی ورمێ

گواستنەوەی بێهنام مەحموودی بۆ بەشی تاوانە مەترسیدارەکانی زیندانی

بێهنام مەحموودی، زیندانی دەسبەسەر كراو لە زیندانی ورمێ، دوای مانگرتن لە خواردن لە ١٩ی خەرمانانەوە بۆ بەشی “تاوانە مەترسیدارەکان” لە زیندانی ورمێ گوازرایەوە.

ناوبراو لە ناڕەزایەتی بە كارشكێنی بەرپرسانی زیندان و ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی لەژێر چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنیدا مانی گرت لە کاتێکدا تەنها شەش مانگ لە حوکمەکەی مابووەوە.ناوبراو بە هۆی تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە چالاکی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا لە ساڵی ٩٩ تا ئێستا لە زیندانی ورمێ حوکمەکەی تێپەڕاندووە.