ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی مانگی خەرمانان، ھاووڵاتییەكی خەڵكی نەغەدە بە ناونیشانی “محەممەد تاھیر حسێن پوور” پاش كۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگویزرا.
ئەو ھاووڵاتییە مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ بە تۆمەتی “ھاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابۆ.