ڕۆژی ٣٠ی گه‌لاوێژ ١٤٠٣، ئارمیتا پاویر، خوێندکار و زیندانی سیاسی خه‌ڵكی تەورێز، لە به‌ندی گشتییەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایه‌وه و له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا.
ئارمیتا پاویر، چالاکی خوێندکاری زانکۆی مەده‌نی تەورێزه و لە لایەن دادگای ئینقلابی ئازەرشارەوە بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە ڕێبه‌ری و ته‌بلیغ دژی نیزام، بە ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مەحکووم کراوە. ناوبراو له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی مانگرتوو له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، مانی له خواردن گرت و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرا.