کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییەکی جوانڕۆیی بۆ زیندانی نەغەدە

گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییەکی جوانڕۆیی بۆ زیندانی نەغەدە 3

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حوسێن ڕەحمانی” کوڕی “ئەمیر” و خەڵکی جوانڕۆ، لە یەکێک لە زیندانه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری نەغەدە ڕەوانەی زیندانی ناوه‌ندی ئەو شارە کرا.

ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی خەزەڵوەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە نەغەدە ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه‌ هێزە ئەمنییەتییەکان “حوسێن ڕەحمانیـ”ـیان بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە.