ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئه‌فشین ئیلاهی”(شوانكۆ)، بۆ تێپه‌ر كردنی ماوه‌ی حۆكمه به‌سه‌ر سه‌پێندراوه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره كرا.
به هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م هاووڵاتییه له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری و سێ ساڵ به‌ندكرانی ته‌علیقی حۆكم درابوو، كاتژمێر یه‌ك و نیوی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره ڕاگوێزرا. جێی ئاماژه‌یه كه هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “بابه‌ك” ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان بۆ زیندانی ئه‌م شاره ڕاگوێزرابوو.