کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “مەحیەدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە بۆ زیندانی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی مەحیەدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە

ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی مانگی خەزەڵوەر،مەحیەدین ئیبراهیمیبەندکراوی مەحکووم بە سێدارە دوای یەک مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمی دیسان بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە سیاسییە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەمافی پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەی بێبەش كراوه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سزای سێدارەی له‌سه‌ر بووه‌ دڵنیگەرانییەکی زۆری لای بنەماڵەکەی دروست کردووە. شایانی باسه‌ ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٤ی مانگی خەزەڵوەر هاوڕێ لەگەڵ چەند بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی لە بەندیخانەی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوونەوە.