ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ر، “محه‌ممه‌د ئیبراهیمی”، به‌ندكراوی زیندانی شاری نه‌غه‌ده، بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گوازرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوای دواخستنی پێڕاگه‌یشتنی پزیشكیی “محه‌ممه‌د ئێبراهیمی”، دۆخی ته‌ندرووستیی خراپتر بووه و به‌رپرسانی ڕژیم له زیندان، به جیاتی ڕاگوازرانی ئه‌م هاووڵاتییه بۆ نه‌خۆشخانه، ناوبراوییان بۆ زیندانی شاری ورمێ گواستووه‌ته‌وه. شایانی باسه، “محه‌ممه‌د ئیبراهیمی” له مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٣ ساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كرابوو.