ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “عۆسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز، به دوای سه‌پاندنی قه‌راری وه‌سێقه‌ی ٥٠ ملیۆن تمه‌نی ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه كرا.
ئه‌وچالاكه ناسراوه كرێكاریه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوای لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی وه‌پاڵ ناوبراو نێردراوه له‌به‌رده‌ستا نییه.