ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “عوبه‌ید ئه‌نوه‌ری” خه‌ڵكی گوندی “عه‌لی ئاوا”، “ڕێبوار چاركداری” خه‌ڵكی شاری شنۆ و “جه‌لال قادرزاده” خه‌ڵكی گوندی “نالووس”، به دوای كوتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی زیندانی شاری شنۆ كران.
به پێی ڕاپۆته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری ورمێ كرابوون.