کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “سینا مینایی” بۆ یەکێک لە زیندانه‌ ئەمنییەتییەکانی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی سینا مینایی بۆ یەکێک لە زیندانه‌ ئەمنییەتییەکانی ورمێ

لاوێکی کورد بە ناوی “سینا مینایی” تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی “سەوجە”ی شنۆ، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە زیندانه‌ ئەمنییەتییەکانی ورمێ کراوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، “سینا مینایی” لەگەڵ لاوێکی دیکە بە ناوی “عەبدوڵڵا یووسفی”، خەڵکی گوندی “سەوجە”ی شنۆ” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو لاوە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردبوو کە “عەبدوڵڵا یووسفی” پاش چەند کاتژمێر دواتر ئازاد کرا. شایانی باسه‌ ئەو هاووڵاتییە ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەكانی دژبه‌ری ڕژیم”، دەسبەسەر و دوای کۆتایی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.