ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی گهڵاڕێزان، “سوعدا خەدیرزادە” هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
“سوعدا خەدیرزادە” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی مانگی ڕەزبەر بە بێ نیشاندانی هیچ حوکمێکی دادوەری لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شاره دەستبەسەر کراوە و دوای دەستبەسەر کران ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خەدیرزاده، لە ماوەی یهك مانگی ڕابردوودا ناوبرا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش كراوه. شایانی باسه ناوبراو دووگیان بووە و پێویستی بە خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بە قۆناغی دووگیانی هەیە، بەڵام بەوحاڵەش شوێنی ڕاگیرانی نادیاره.