دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە چوارمانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراونەتهوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو بەندکراوی ئایینی بە ناوەکانی “ئەنوەر مامعەلی” و “عەبدوڵعەزیز ڕەسووڵی” كه له ڕێكهوتی دووشەممە ١٠ی مانگی جۆزەردان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرابوون بۆ بەندی ٢-١ی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازراونەتەوە. شایانی باسه ئهو دوو هاووڵاتییه له دوای سێ مانگ مانهوه له زیندانهكانی ئیتلاعاتی ئهو شاره بۆ بەندی قەرەنتینە بەندیخانەی ورمێ گوازراونەتەوە و پاشان دراونهته بەندی ١-٢ی ئهو گرتووخانهیه.