دوو بەندکراوی سیاسی به‌ناوی “سالار و ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی” ڕۆژی شەممە 18ی مانگی بەفرانبار، به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه لە زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ گوازرانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشەممە 13ی مانگی بەفرانبار ئەو دوو به‌ندكراوه سیاسیه به‌مه‌به‌ستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە جیانەکردنی زیندانیانی تاوانبار له به‌ندكراوانی سیاسی، مانیان لە خواردن گرتبوو و هاوکات لە بەردەم ده‌فته‌ری نگه‌هبانی زیندانی به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مانیانگرتبوو. شایانی شایانی باسه ئەو دوو هاوڵاتییە، ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبێكی کوردستانی دژبه‌ری ڕژیم” و “بانگەشە لە دژی ڕژیم” لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە 16ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون