به پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رۆخ په‌ژوهه‌نده” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سه‌قز وێرای باروودۆخی خراپی جه‌سته‌ی و هه‌بوونی چه‌ندین نه‌خۆشی له به‌ندیخانه‌ی سه‌قزه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ئێوین. شایانی باسه ناوبراو به تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ماوه‌ی ٦ ساڵه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌م ماوه به‌رده‌وام له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی و جسمی دابووه.
جێی ئاماژه‌یه، برای ناوبراو به تۆمه‌تی كوشتنی دادوه‌رێكی ڕژیم له سێداره درا و “فه‌رۆخ په‌ژوهه‌نده” تۆمه‌تبار كراوه به هاوكاری له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌ڵام ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه ته‌واوی تۆمه‌ته وه‌پاڵنراوه‌كانی ڕه‌ت كردۆته‌وه.