کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی یەکشەممە ٢٨ی مانگی سەرماوەز، “خالید فەرەیدوونی” بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد کە سزای بەندکرانی هەتاهەتایی بە سەردا سەپاوە و ماوەی ٢١ ساڵە لە مافی مرەخەسی بێبەشە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسیی ئهو زیندانه گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ورمێ، ناوبراو نامەیەکی ڕوو لە ئیدارەی ئیتلاعاتی نووسیوە و داوای کردووە ئازاد بکرێت یان لانیکەم مافی مرەخەسی پێ بدرێت و ئەوانیش لە وڵامدا وتوویانە: “تۆ تۆمەتباری یەکەمی دۆسیەکەیت و سزاکەت بەندکرانی هەتاهەتایی، کەوابوو نە ئازاد دەکرێی و نە مافی مرەخەسیت پێ ئەدرێت. ئهو زیندانیه سیاسیه ڕۆژی ڕابردوو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وڵامی نهرێنی بۆ داواکارییەکەی، مانی لەخواردن گرتووە وهك سزایهك بە فەرمانی بەرپرسی زیندانی ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازراوەتەوە.