ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، “محه‌ممه‌د خودكام” به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان كه له شازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتنی خۆی دایه، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی له زیندانی ئه‌و شاره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
ڕۆژی ١٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی پۆلیسی بۆكان به بیانووی ئه‌وه‌یكه به‌سته‌یێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی “محه‌ممه‌د خودكام” تێدا نیشته‌جێ بووه دۆزیه‌وه‌ته‌وه، ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌و هاووڵاتیه ڕۆژی ١٨ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای ٢ی ئینقلابی مهاباده‌وه به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ١٧ ساڵ زیندان و ١٨٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا. “محه‌ممه‌د خودكام” ڕۆژی ٢ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی ئه‌و سزایه، ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن، به‌ڵام ڕۆژی ٣ی به‌فرانبار، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه و له مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ری كرا. ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه به‌هۆی دابه‌زینی كێش و زه‌ختی، له‌هۆش خۆی چوو و بۆ نه‌خۆشخانه ڕاگوێزرا.