به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، باری ته‌ندرووستی “خالید پیرزاده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌كیمی تاران كرا.
“خالید پیرزاده” وه‌رزشوان و چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئه‌هواز، مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٣ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه، بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “مۆغه‌یسه” به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ٧ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، له زیندان ئازاد نه‌كراوه.