“یاسین سه‌مسامی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” كه سزای چوار ساڵ و ٩ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی شنۆ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “یاسین سه‌مسامی” خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شنۆ به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “تێكدانی مۆڵك و ماڵی گشتی له ڕێگه‌ی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” به یه‌ك ساڵ زیندان و ٨٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش تواوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی شنۆ گوازرابوو.