کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “ژیلا هۆژه‌بری” بۆ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی ژیلا هۆژه‌بری بۆ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه‌

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “ژیلا هۆژەبری”، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی کانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنە کراوە.

“ژیلا هۆژەبری” زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری بۆکانەوە، بە تۆمەتی  “ئەندامەتی لە گرووپە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و “سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مەئمووری دەوڵەت”، سەرجەم بە ٧ ساڵ بەندکران مه‌حكووم كرا. بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای ئیسلامی، زۆرترین سزا واتە ٥ ساڵ بەندکرانی بۆ جێبەجێ دەکرێ. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پاش قەبووڵکردنی سزاکە لەلایەن ناوبراوەوە، حوكمه‌كه‌ بۆ ٣ ساڵ و ٨ مانگ کەم كراوه‌ته‌وه‌. “ژیلا هۆژەبری” گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێوه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش یەک مانگ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بۆ کانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنە ڕاگوێزرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.